کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نیگه‌رانی كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی وریشه مورادی

نیگه‌رانی كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌كگرتووه‌كان

كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ حوكمی ئێعدامی وریشه مورادی ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه‌ بوو.

له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ دا هاتووه‌، ئه‌مه‌ سێهه‌مین ژنی چالاكوانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم ده‌كرێت و ئه‌بێ به‌رپرسانی ڕژیم كۆتایی به‌ پێشێكارییه‌كانیان له‌ بواری مافی مرۆڤ دا بێنن و وێڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی سزای ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، ئه‌ دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ئازاد بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كه‌یوان عه‌زیزی و ئه‌میر سه‌جادی دوو پارێزه‌ری وریشه مورادی ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌روه‌نده‌ی ئه‌و چالاكوانه‌ كه‌م و كورتی زۆره‌ و داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌وان هیواداران كه‌ دیوانی باڵای وڵات به‌ له‌به‌رچاوگرتنی كه‌م و كورتییه‌كانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌، حوكمی ئێعدامی وریشه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.