کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

یه‌كڕیزی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی سنه‌ بۆ دادكۆكی له‌سه‌ر مافه‌كانیان

یه‌كڕیزی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی سنه‌ بۆ دادكۆكی له‌سه‌ر مافه‌كانیان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی كوژرانی ڕۆڵه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “ئارام حه‌بیبی”، “زانیار ئه‌ڵڵامورادی”، “حه‌مید گوڵی” و “عیسا بیگله‌ری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكانی دادخوازی شاری سنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌، له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌ته‌وه‌. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه‌ مه‌زاری گیابنه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان گوڵباران كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌. له‌ كۆتایی مه‌ارسیمه‌كه‌ دا بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كانی شار سنه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداری په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی مامرۆڤانه‌ی ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.