کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ ئاست نه‌بوونی ناوه‌ندی ده‌رمانی

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ ئاست نه‌بوونی ناوه‌ندی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ ساڵی ٩٧ی هه‌تاوییه‌وه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ناوه‌ندێكی ده‌رمانی بێبه‌شن و حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به‌ ژنانی دووگیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ نادات.

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی ٩٧، شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن ناوه‌ندێكی ده‌رمانی بێبه‌شن و وه‌زاره‌تی بێهداشت ته‌نیا كانكێسێكی وه‌كوو ده‌رمانگا بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو ساز كردووه‌ كه‌ هیچ ئیمكاناتێكی بێهداشتی و ده‌رمانی تێدا نییه‌. به‌ وته‌ی كادرێكی ده‌رمانی كرماشان، له‌ سای ٩٧ی هه‌تاویه‌وه‌ ٣٠٠ منداڵ له‌و كانكێسه‌دا به‌ دنیا هاتوون له‌ حاڵێكدا شوێنێكی خاوێن و دوور له‌ باكتری نییه‌ و وه‌زاره‌تی بێهداشت گیانی دایكانی دووگیانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.