کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزلێنان له‌ یادی فوئاد محه‌ممه‌دی له‌ شاری كامیاران

ڕێزلێنان له‌ یادی فوئاد محه‌ممه‌دی له‌ شاری كامیاران 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری كامیاران، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی فوئاد محه‌ممه‌دی به‌ فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كامیاران له‌سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی گرت. فوئاد محه‌ممه‌دی ڕۆژی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری كامیاران به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.