کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی ئێران له‌ ئاست حوكمی ئێعدامی وریشه مورادی

ناڕه‌زایه‌تی كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی ئێران له‌ ئاست حوكمی ئێعدامی

ڕێكخراوی كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا سه‌پاندنی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر وریشه مورادی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی ئێران دا هاتووه‌: كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ركوتی دژبه‌رانی له‌ سزای سێداره‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگاوه‌ كۆمه‌ڵگای ناڕازی ئێران به‌ تایبه‌ت ژنان،كه‌مینه‌ ئاییی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان چاوترسێن بكات. كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی ئێران به‌ ئاماژه‌دان به‌ ڕه‌وه‌ندی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی و بێبه‌شكردانی له‌ پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی پیان وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سی بێ‌ تاوان بكوژن ڕێگه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگا ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو نیشانی داوه‌ كه‌ خه‌ڵك هه‌ر جار به‌هێزتر له‌ جاره‌كانی پێشوو ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و به‌ره‌وڕووی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوونه‌ته‌وه‌. كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی ئێران داوا له‌ به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ده‌كات كۆتایی به‌ سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان بێنێت، به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكات و سزای سێداره‌ به‌ ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌‌.