ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان و ژنانی كوردستان بۆ پشتیوانی له وریشه مورادی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و سه‌پاندنی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، له‌م ڕۆژانه‌دا كه حكوومه‌تی زاڵم و مرۆڤ كوژی كۆماری ئیسلامی شه‌پۆلێك له ئێعدامی ده‌ست پێكردووه، لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی وریشه مورادی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و ڕێگه‌ی پێ نه‌داوه به‌رگری له خۆی بكات. قازی سه‌ڵه‌واتی له كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایه‌تكارانه دا سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه سه‌پاندووه. ئێستا كاتی بێده‌نگی نییه و ئه‌بێ هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئاست ئه‌و حوكمه نادادپه‌روه‌رانه كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت. سزای سێداره ته‌نیا له ڕێگه‌ی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان، چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی كوردستان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و حوكمه وه‌حشیانه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسییه.