کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

برینداربوونی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شارستانی قه‌سری شیرین به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ ناوچه‌ی نه‌فتشاری سه‌ر به‌ شارستانی قه‌سری شیرین ڕووی داوه‌ و هاووڵاتییه‌ك كه‌ ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ٤٢ هه‌زار كیلۆمتری چوارگوشه‌ له‌ سنووره‌كانی ئێران و عێراق مینڕێژ كراوه‌ و ساڵانه‌ ده‌یان هاووڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یان ده‌بنه قوربانی كه‌ به‌شێكی زۆریان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.