کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

1 2 14

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “مه‌تین نه‌سری”، له‌ قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له‌ شۆڕشی ژینا، به‌ به‌شداری بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “مه‌تین نه‌سری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شاری سنه‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “مه‌تین نه‌سری”، سه‌ربازی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان بوو كه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌كانی كرد و په‌یوه‌ست به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بوو. ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتی.