ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فستیواڵی هه‌نار له شاری پاوه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی كوردی به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ته‌نیشت ئه‌و فستیواڵه دا پێشانگایێك بۆ به‌رهه‌می جووتیاران و باخدارانی ناوچه‌كه‌ش كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكانێكی زۆر له شار و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر به جل و به‌رگی كوردییه‌وه تێدا به‌شدار بوون. پێشتریش له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه فستیواڵی هاوشێوه ساز كرابوو كه ڕای جه‌ماوه‌ری شاره‌كانی دیكه‌شی بۆ ئه‌و مه‌راسیمه ڕاكێشابوو. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه‌ش به له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی ڕهونگاوڕهنگی كوردی، بڵاوكردنی مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكی شایی و خۆشییان ده‌ربڕی بوو.