کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ مهاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ مهاباد

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوه‌كانی “هاوڕێ قووه‌” و “عه‌بدۆڵڵا هووشمه‌ند” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

پێشتر میدیا فه‌رمییه‌كانی سپای پاسداران باسیان له‌ كوشتنی ئه‌ندامێكی پژاك له‌ جاده‌ی پیرانشار و ڕفاندنی دوو كه‌سی دیكه‌ كردبوو. دواتر پژاك گیانبه‌ختكردنی ئه‌ندامێكی خۆی به‌ ناوی “مه‌ولان ڕۆسته‌می” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت پشتڕاست كرده‌وه‌، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ ناسناوی دوو شارومه‌نده‌كه‌ی دیكه‌ نه‌كردبوو. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ڕووی داوه‌ و ماوه‌ی ده‌ ڕۆژه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی هاوڕێ و عه‌بدۆڵڵا له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.