کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناردنی په‌روه‌نده‌ی په‌خشان عه‌زیزی بۆ دیوانی باڵای وڵات

ناردنی په‌روه‌نده‌ی په‌خشان عه‌زیزی بۆ دیوانی باڵای وڵات 1

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، په‌روه‌ندی په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به‌ ئێعدام به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌و سزا نامرۆڤانه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی دیوانی باڵای وڵات كراوه‌.

په‌خشان عه‌زیزی سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌غی به‌ ئێعدام و چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك مانگه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌ و به‌هۆی ناردنی په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ دیوانی باڵای وڵات، چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.