وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به هه‌وانێرانی حكوومه‌تی وت: ٨ تۆمه‌تباری تیرۆری “موحسن فه‌خری زاده” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ سێ كه‌سیان حوكمی ئێعدام ده‌رچووه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه قه‌زاییه‌ی ڕژیم، ئه‌و سێ به‌ندكراوه كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه، له ژێر ناوی قاچاخی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی كه‌لووپه‌لی تیرۆركردنی “موحسن فه‌خری زاده”یان هاورده‌ی ئێران كردووه. سه‌پاندنی سزای ئێعدام به سه‌ر سێ كاسبكاری بێ تاوان كه به ئه‌گه‌ری زۆر له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژ به خۆیان كراون، نیشانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئیتلاعاتیه‌كانی ئیسڕائیله و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه خه‌ڵك چاوترسین بكات.