کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان 1 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی بشه‌ جیاجیاكانی شاری كرماشان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی ئوستان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی، “شه‌ڕئه‌نگێزی كافیه‌، سفره‌كانمان خاڵییه‌” خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عشه‌تیان بوون.