کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

‌‌بایكۆتی ڕێپێوانی حكوومه‌تی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ شاره‌كانی كوردستان

بایكۆتی ڕێپێوانی حكوومه‌تی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی كوردستان ڕێپێوانی حكوومه‌تی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕۆژی قوتابییان بایكۆت كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و پاوه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی ئازادیخواز مه‌راسمی حكوومه‌تی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ریان بایكۆت كردووه‌ و هه‌ندێكیان دووكان و بازاڕكانیان داخستووه‌ و زۆربه‌ی خه‌ڵك شه‌قامه‌كانیان چۆڵ كردووه‌. به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژی قوتابی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هیچ بایه‌خێك به‌ قوتابیانی ئێران نادات و به‌پێی ئاماره‌ حكوومه‌تیه‌كان، یه‌ك ملیۆن قوتابی به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌ وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌.