کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ و بان له‌ ئه‌یوانی غه‌رب

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ و بان له‌ ئه‌یوانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ و بانی شارستانی ئه‌یوانی غه‌رب بۆ ئیلام، له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی درووستكردنی ڕێگه‌ و بان له‌ شارستانی ئه‌یوانی غه‌رب ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌ختی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، وه‌لانانی په‌یمانكار و واژۆكردنی گرێبه‌ست به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون.