کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٦ كه‌س له‌ به‌لووچستان به‌ بیانووی نه‌بوونی ناسنامه

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٦ كه‌س له‌ به‌لووچستان به‌ بیانووی نه‌بوونی ناسنامه

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٦ كه‌س له‌ ناوچه‌ی “گه‌وهه‌ركێو”ی به‌لووچستان، به‌ بیانووی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێناسه‌، به‌ توندووتیژییه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، له‌ یه‌كێك له‌ گو‌نده‌كانی ناوچه‌ی “گه‌وهه‌ركێو‌”،  دایكێك به‌ ناوی “ڕاجی شاهوزهی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و دوو كچه‌ مێرمنداڵه‌ ته‌مه‌ن ١٥ و ١٧ ساڵانه‌كه‌ی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات له‌ گوندی “حه‌فیز ئه‌حمه‌د” باوكێك به‌ ناوی “یه‌عقوب ده‌همه‌رده‌” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و دو كوڕه‌كه‌ی به‌ ناوه‌كانی “ئیبراهیم ده‌همه‌رده‌” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و “خالد ده‌همه‌رده‌” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به‌ بیانووی ئێرانی نه‌بوون له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و شارومه‌ندانه‌ بڕیاره‌ دیپۆرتی وڵاتی ئه‌فغانستان بكرێن.