کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پژار ئیبراهیمی له‌لایه‌ن توركیا و مه‌ترسی دیپۆرتكردنی به‌ ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پژار ئیبراهیمی له‌لایه‌ن توركیا و مه‌ترسی دیپۆرتكردنی

پژار ئیبراهیمی، په‌نابه‌ری سیاسی كورد كه‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌ توركیا ده‌ژێت، ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان كرا.

پژار ئیبراهیمی له‌ په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پۆلیسی توركیا به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌ماڵی ئه‌منیه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه‌  و ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكرێت، ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بێته‌وه‌. ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سیاسییه‌ داوای له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه‌ یارمه‌تی بده‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا ڕاده‌ستی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بكات.