کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی شیوا عاملی ڕاد له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام

پشتیوانی شیوا عاملی ڕاد له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام 3

شیوا عاملی ڕاد نوێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ كۆنفڕانسێكدا له‌ شاری دوبلینی ئیرله‌ند پشتیوانی خۆی له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ده‌ربڕی.

ناوبراو له‌ به‌رده‌وامی وتاره‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ “كارزاری سێشه‌ممه‌كانی نه‌ به‌ ئێعدام له‌ زیندانی ئێران، به‌ ته‌نیا كارزارێك نییه‌، به‌ڵكوو ده‌نگددانه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكه‌ كه‌ بۆ ئازادی و ماقی خۆیان بۆ ژیان تێ ئه‌كۆشن، هه‌روه‌ها ده‌نگی ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌كینه‌ی سه‌ركوت له‌ ئێران‌.