کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به ‌سه‌ر مەلێحە عەبدولقادری له‌ بۆكان

سه‌پاندنی سزای زیندان به ‌سه‌ر مەلێحە عەبدولقادری له‌ بۆكان 1

 

لەو ڕۆژانی ڕابردوودا، مەلێحە عەبدولقادری، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندا دژی نیزام” به‌ ده‌ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

مەلێحە عەبدولقادری ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری ورمێ ڕاگویزرا. ناوبراو پاش كۆتایی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.