کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری تیمی پزیشکی زیندانی ئێڤین سه‌باره‌ت به‌ مانگرتنی وریشە مورادی

هۆشداری تیمی پزیشکی زیندانی ئێڤین سه‌باره‌ت به‌ مانگرتنی وریشە مورادی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ١٩ ڕۆژ بە سەر مانگرتنی وریشە مورادی، به‌ندكراوی سیاسیی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین تێدەپەڕێت و پزیشكانی زیندان سه‌باره‌ت به‌ درووست بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ هۆشداریان داوه‌ته‌ به‌رپرسانی ڕژیم.

تیمی پزیشکیی زیندانی ئێڤین کە ڕۆژانە چاودێریی دۆخی ته‌ندرووستی وریشه مورادی دەکەن، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ درێژه‌ی مانگرتنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ گیانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌ی نه‌هێنێت، ئه‌گه‌ری چوونه‌ كۆمای زۆره‌. شایانی باسه‌ كه‌ وریشە مورادی له‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ دژبه‌ ئێعدام مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌دات.