کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی حه‌وت كه‌س له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

برینداربوونی حه‌وت كه‌س له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام چه‌ند ناوچه‌ی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا حه‌وت كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی فاشیستی توركیا شاره‌كانی قامیشلوو، ڕه‌میلان، ته‌ل ڕه‌فعه‌ت،عه‌ین عیسا، دێرك، عاموودا، ته‌ل ته‌مه‌ر و شه‌هبای بۆردوومان كردووه‌. له‌ ئاكامی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا، سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و چوار شارومه‌ند بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو، مه‌زڵووم كۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ لێدوانێك دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌وی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ١٧ كه‌س له‌ بۆردوومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٤٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.