ڕۆژی هه‌ینی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له‌سێداره‌دراوی ده‌یه‌ی شه‌ست سه‌ردانی گۆڕستانی خاوه‌رانیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕێگریان لێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان ناچار بوون تاجه گوڵینهكانیان له پشت درگای گۆڕستانی خاوهردان دا دابنێن. له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوووه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران زیاد كردووه و كه‌س و كاری قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له ده‌یه‌ی شه‌ست، له كاتی ڕۆیشتن بۆ گۆڕستانی خاوه‌ران مافی بردنی مۆبایلیان نییه و ماوه‌یه‌كه ڕێگه‌یان پێ نادرێت بڕۆنه ژووره‌وه.