ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، پێنج كاسبكاری خه‌ڵكی شنۆ له كاتی كۆڵبه‌ری له به‌رزاییه سنوورییه‌كانی شاری شنۆ له نێو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كدا گیریان خوارد، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕزگار كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كاسبكار به ناوه‌كانی “یووسف ته‌نخواه”، “هادی سیفیل”، “سه‌ید كامیل و عه‌بدۆلمه‌جید تاره‌م” و “سه‌ید فاخر پایمه‌رد” له به‌رزاییه سنوورییه‌كانی ده‌رگامێش له نێو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كدا گیریان خوارد، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی به هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ڕزگار كران و دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره.