کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌

ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن كرێكارانی چه‌پ

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكارییان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌، ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ كه‌ به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی شه‌پۆلێك له‌ هه‌ڕشه‌ و بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكارییان ده‌ستپێكردووه‌. هه‌ندێك جار هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵ و شوێنی كاری چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی و كه‌ش  و هه‌وای ترس و دڵه‌ڕاوكێیان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان زاڵ كردووه‌. ئێمه چالاكانی كرێكاری شاری سنه‌ هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسین.