کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی ئاڵمان و شه‌نگاڵ دژبه‌ توركیا

خۆپێشاندانی كوردانی ئاڵمان و شه‌نگاڵ دژبه‌ توركیا 2

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان و دۆستانیان، هه‌روه‌ها دانیشتووانی شه‌نگال له‌ باشووری كوردستان دژ به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و هه‌رێمی كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا و به‌دوای هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی په‌هباد له‌ ئانكارا كه‌ “پ.ك.ك”، به‌رپرسیاره‌تیه‌كی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا هێرشكی به‌رینی كردووه‌ته‌ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان و به‌پێی دوایین ئامار، له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ١٤ كه‌س له‌ ڕۆژئاوا و شه‌نگاڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٣٤ كه‌س بریندار بوون. ڕۆژی هه‌ینی، كوردانی شه‌نگاڵ، ڕۆژئاوا و ئاڵمان دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای ئیدانه‌كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ بوون.