به‌یانی هه‌ینی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئیبراهیم ئه‌حمه‌دنژاد” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری سه‌رده‌شت گیانی له‌ده‌ست دا و ٧ كۆڵبه‌ر له سنووری شنۆ به‌هۆی بارینی به‌فر ونبوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی هه‌ینی، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئیبراهیم ئه‌حمه‌دنژاد” گیانی له‌ده‌ست داوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، حه‌وت كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “سه‌ید فاخر پایمه‌رد”، “یووسف ته‌نخواه”، “هادی سیفیل”، “سه‌ید كامیل پایمه‌رد”، “حه‌سه‌ن سوور” و “عه‌بدولمه‌جید ئارام” له نێو به‌رف و سه‌رمای به‌رزاییه سنوورییه‌كانی شنۆ دا گیریان خواردووه و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.