کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاری خه‌ڵك له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له‌ پیرانشار

ئازاری خه‌ڵك له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له‌ پیرانشار

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بەکرێگیراوانی ڕژیم لە ناوچەی بەربنەی پیرانشار، بە کەڵکوەرگرتن لە ناو و جلوبەرگی پێشمەرگانە، خەریکی ڕاوڕووتی خەڵکی ئەو ناوچەن و داوای هاوکاری و یارمەتییان لێ ده‌كه‌ن.

شایەتحاڵانی ئەو ڕووداوە ده‌ڵێن: بەکرێگیراوانی ڕژیم بە کارت و جلوبەرگی پێشمەرگانەوە خۆیان نیشانی خەڵکی ناوچەی بەربنەی پیرانشار ده‌ده‌ن و له‌ ژێر ناوی پێشمه‌رگه‌ ئازای خه‌ڵك ئه‌ده‌ن. ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌كرێگیراوانی ڕژیم سه‌ردانیان كردووه‌ بریتین له‌: گرده‌سوور، پشتی گرده‌سوور، میله‌نگه‌ر و ئاوایی زێوكه‌ی پیره‌كان.