کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی گه‌نجێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

كوژرانی گه‌نجێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم 1

ڕۆژی سێشەمە ١٧ی ڕەبەزی ١٤٠٣، مێهرشاد ئەڵماسی، تەمەن ٢٢ ساڵە و خەڵکی گەڕەکی ئاناهیتای کرماشان نزیک شوێنی گەشتیاری و مێژوویی تاقوەسان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی مێهرشاد ئەڵماسی، ئەم گەنجە بۆ ڕێگریکردن لە دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکەی، لە شوێنەکە هەڵاتووە و لەلایەن هێزە ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ دراوەتە بەر دەستڕێژی گوله‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، ئەو چەکدارەی کە تەقەی لەو گەنجە کردووە پێشتریش ڕاستەوخۆ تەقەی لە خەڵک کردووە.