کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری بۆكان

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری بۆكان 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا، كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری بۆكان دا زاڵ كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك، له هه‌موو گه‌ره‌ك و مه‌یدانه‌كانی ‌شاری بۆكان دووربینی چاودێریان داناوه‌ و هێزێكی زۆری نیزامیان له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره‌ جێگیر كردووه‌.