فەهمیدە (ئەژین) حسێنی، په‌نابه‌ری سیاسی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات كه لەگەڵ هاوژینه‌كه‌ی به ناوی ڕەشاد محەممەدی، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ کەمپی دیپۆرتیه‌كان ڕاگوێزرابوون، له پەیامێکی دەنگی دا ڕایانگه‌یاندووه كه هاوسەرەکەی بۆ شوێنێکی گوازراوه‌ته‌وه.
به وته‌ی ئه‌ژین حسێنی، هاوسەرەکەی ڕۆژی ڕابردوو بۆ بنکەی پۆلیسی ئینتەرپۆل گوازراوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییەک له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. پێشتر ئه‌و دوو په‌نابه‌ره سیاسییه ڕایانگه‌یاندبوو كه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت ڕاده‌ستی ئێرانیان بكات. ئه‌ژین حسێنی و ڕه‌شاد محه‌ممه‌دی داوایان له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كرد كه بچن به هانایانه‌وه.