ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی گه‌چینی سه‌ر به شاری به‌نده‌رعه‌باس به ناوی “ئه‌میر ئاسمه‌ن” به ته‌قه‌ی هێزههكانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له گوندی بووستانۆی سه‌ر به شاری به‌نده‌رعه‌باس به‌دوای ئۆتۆمبێلی ئه‌میر ئاسمه‌ن دا كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه. له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی چه‌كدارانی ڕژیم، ئۆتومبێلی ئه‌و سووختبه‌ره وه‌رگه‌ڕاوه و ئاگری گرتووه.
