کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٥٠ كه‌س له‌ چین بەهۆی هاتنی لافاو

گیانله‌ده‌ستدانی ٥٠ كه‌س له‌ چین بەهۆی هاتنی لافاو 1

بەگوێرەی ڕاپۆرته‌كان، تا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، لە شاری زیکسینگی سه‌ر به‌ پارێزگای هونان له ناوەندی چین، ٥٠ کەس به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و هاتنی لافاو گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ١٥ کەسی دیكه‌ بێسەروشوێن بوون.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ١١ هه‌زار و ٨٦٩ كه‌س به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و هاتنی لافاو له‌ ناوه‌ندی چین ئاواره‌ بوون. میدیاكانی ده‌وڵه‌تی چین باس له‌ گیانله‌ده‌ستدانی ٥٠ كه‌س و بێسه‌ر و شوێن بوونی ١١ كه‌سی دیكه‌ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌یان جاده‌ و باڵه‌خانه له‌ ناو چووه‌ و زیانێكی زۆر به‌ كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵداران گه‌یشتووه‌.