کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ژنانی ئه‌فغانستان دژبه‌ تالیبان

12 5

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ساڵی به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی گرووپی تالیبان له‌ ئه‌فغانستان، ژنانی ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته‌ دژ به ده‌وڵه‌ت چالاكییان ئه‌نجام دا.

ڕۆژی ڕابردوو حكوومه‌تی تالیبان سێهه‌مین ساڵی به‌ ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی جێژن گرت و ژنانی ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته له‌ شاری كابۆل، دژ به‌ عیماره‌تی ئیسلامی تالیبان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و به‌ بڵاوكردنی تراكت، ڕوو له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی، ڕۆژی ١٥ی ئاگووستیان وه‌كوو ڕۆژێكی ڕه‌ش ناو برد و خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانه‌كانی ئه‌و گرووپه بوون. ژنانی ئازا و بوێری ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تالیبان، له‌ ژنان وه‌كوو ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ سیاسیه‌كانیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.