ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین هێرشیان كرده سه‌ر به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا و شه‌ڕێكی قورس هاته ئاراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین له چوارچێوه‌ی عه‌مه‌لیاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك، هێرشیان كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان و پاش شه‌ڕێكی قورس، ٢٠ تیرۆریستیان كوشت و ١٧ی دیكه‌یان بریندار كرد. شایانی باسه كه هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین پاش ئه‌و ئۆپراسیۆنه، ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ك و چۆڵ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی دا گرتووه.