گوندنشینانی شارستانی نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له‌ناوبردنی ژینگه نیشان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گوندنشینانی مه‌مه‌سه‌نی له ئاست داگیركردنی موڵك و ماڵی گشتی و لێدانی شیركه‌تی ماسه‌شوویی ناڕازین و ده‌ڵێن: ڕێگا و بانه‌كان به‌هۆی هاتووچۆی بارهه‌ڵگر یه‌كسه‌ر له ناو چووه و زه‌وی و زاری ده‌ورووبه‌ری چۆمه‌كان له‌لایه‌ن شیركه‌ته‌كانی ماسه‌شوویی داگیر و زیانێكی زۆر به ژینگه گه‌یشتووه.