کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ غه‌زه‌

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ غه‌زه‌ 1 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی به‌رینی كرده‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی خان یوونس و به‌ هۆیه‌وه‌ ٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س بریندار بوون.

پێش ده‌ستپێكی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی خان یوونس، ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوای له‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ كردوبوه‌ كه‌ بۆ ناوچه‌كای دیكه‌ كۆچ بكه‌ن. پاش ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س، هێرشه‌كان ده‌ستیپێكرد و له‌ ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل و هێرشی تانكه‌كانی ئه‌و وڵاته، ٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س بریندار بوون. به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ بۆ ٣٩ هه‌زار و شه‌ش كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ئاماری برینداره‌كان سنووری ٩٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌.