کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كه‌ناره‌گیری جۆ بایدن له‌ كێبه‌ڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا

كه‌ناره‌گیری جۆ بایدن له‌ كێبه‌ڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا

“جۆ بایدن” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی پووشپه‌ڕ، به‌ فه‌رمی ده‌ست هه‌ڵگرتنی خۆی له‌ كێبه‌ڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا و جێنشینكردنی “كامیلا هه‌ریس” ڕاگه‌یاند.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حیزبی دیمۆكراتی ئه‌مریكا گوشارێكی زۆریان خستبووه‌ سه‌ر جۆ بایدن بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بێنێت. ته‌نانه‌ت هه‌واڵی تووشبوونی بایدن به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنایان بڵاو كرده‌وه‌. ڕۆژی ڕابردوو، جۆ بایدن له‌ ماڵپه‌ڕی ئێكس دا به‌ فه‌رمی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ كێبه‌ڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته و پشتیوانی خۆی له‌ كامیلا هه‌ریس ڕاگه‌یاند. كامیلا هه‌ریسی ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵ، جێگری جۆ بایدن بووه‌ و حیزبی دیمۆكرات و به‌شێكی زۆر له‌ چالاكانی سیاسی پێشوازیان له‌و بڕیاره‌ی بایدن‌ كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ تێك شكاندنی ترامپ ئه‌بێ یه‌كگرتوو بن.