کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەوڵی کانادا بۆ دەركردنی ٥ بەرپرسی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکەی

هەوڵی کانادا بۆ دەركردنی ٥ بەرپرسی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکەی 3

هەواڵده‌ریی “گڵۆباڵ نیووز”ی کانادا ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ لە زاری ئاژانسی خزمەتگوزارییە سنوورییەکانی کاناداوە ڕایگەیاند: ئەگەری هەیە دەوڵەتی کانادا ٥ بەرپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامی کە پێشتر ئیقامەی ئەو وڵاتەیان وەرگرتووە، دەر بکات.

ئەم ده‌زگا هەواڵده‌رییە بەبێ ئەوەی ناوی ئەم کەسانە بدرکێنێت، ڕایگەیاندووە کە ئەم ٥ کەسە لە دەوڵەتی سەرکوتگه‌ری کۆماری ئیسلامیدا بەرپرسیارەتییەکی باڵایان هەبووە. گڵۆباڵ نیوز داوا لە لیژنەی کۆچبەران و پەنابەریی کانادا دەکات تاکوو کۆبوونەوەکانی دادگا سەبارەت بە دۆسیەی دەرکردنی ئەم ٥ کەسە بە شێوەی ئاشکرا بەڕێوە ببات. جێگای ئاماژەیە كه‌ دەوڵەتی کانادا لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی فەرمی سپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوه‌یێکی تێرۆریستی لە قەڵەم دابوو.