“مه‌زاهیر حه‌یده‌ری” ده‌روێشی گونابادی خه‌ڵكی شاری كورد كه بۆ جاری سێهه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی دژه ئینسانی مه‌ئموورانی ڕژیم لێوه‌كانی دووریه‌وه و مانی له خواردن گرتووه.
ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٣٢ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كورده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه. ئه‌و ده‌روێشه گونابادییه پێشتر و له ڕووه‌داوه‌كانی شه‌قامی گوڵستانی حه‌وته‌می تاران له ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ زیندانی كرابوو.