کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی “ئه‌فشین بایمانی” له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان

بێبه‌شكردنی ئه‌فشین بایمانی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی پووشپه‌ڕ، به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌‌ره‌ج، ئه‌فشین بایمانی”، به‌ندكراوی سیاسیان له‌ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كرد.

“ئه‌فشین بایمانی” كێشه‌ی دڵی هه‌یه‌ و پزیشكی ده‌رمانگا بڕیاری پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به ناوبراوی داوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌سار له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ دژایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ ساڵی ٩٦ی هه‌تاوییه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌سار تووشی كێشه‌ی دڵ بووه‌ و ساڵی ١٤٠٠ جارێك ئانژیۆگرافی بۆ كراوه‌.