“مه‌ریه‌م بایرامی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی ته‌ورێز، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
“قاسم بۆعدی” پارێزه‌ری “مه‌ریه‌م بایرامی” ڕۆژی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه كه له ڕۆژی ١٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢ له كاتی سه‌فه‌ركردنی ئیبراهیم ڕئیسی بۆ ته‌ورێز ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.