ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری زاهیدان دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پاكبان له مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوووه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و كۆمه‌ڵێكی كرێكاری دیكه‌ش له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه هیچ حه‌قده‌ستیان پێ نه‌داون. كرێكاران چه‌ند جار له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان پێ نه‌داون و ناچار بوون به ته‌واوی ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و مان بگرن.