به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاره جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له زیندانی ئێڤین له ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی جۆزه‌ردان به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی زیندان” به‌ڕێوه بچت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ٤٠ كه‌س له تۆمه‌تبارانی ئه‌و ڕووداوه‌ی به “تێكدانی نه‌زمی زیندان”، “سه‌رهه‌ڵدان به مه‌به‌ستی هه‌ڵهاتن”، “ڕووخاندنی كه‌لووپه‌لی نێو زیندان”، “سه‌رپێچی له فه‌رمانی مه‌ئمووران و به‌رپرسانی زیندان” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” مه‌حكووم كردووه و بڕیاره جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنیان له ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ به‌ڕێوه بچێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ چه‌ند به‌ندكراوی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به ناوه‌كانی “لوقمان ئه‌مین پور”، “مه‌یسه‌م دێهباشی”، “مه‌جید ڕه‌وشه‌ن نژاد” و “ڕه‌زا سه‌لمانزاده” په‌روه‌نده‌سازییان كردووه و بڕیاره محاكمه بكرێن.