ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، سێ چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مركیا له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان و هێرشبه‌رێك بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی لوبنان، بۆ ماوه‌ی ٣٠ خولهك شه‌ڕ له نێوان پارێزوانانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا و هێرشبه‌ره‌كان ڕووی داوه. له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا، یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان كه به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی سووریه بووه بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دوو هێرشبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌ڵهاتوون و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.