به‌یانی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی سه‌ڵماس و ئیسفه‌هان به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.
ڕۆژی شه‌ممه به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “كاوه باشنگه” كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی سه‌ڵماس له سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك له زیندانی ئیسفه‌هان به ناوی “یاسر عه‌بدۆڵڵاهی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كراوه.