ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، پێرسۆنێلی زانیاری پزیشكی چابه‌هار له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازیان، كارمه‌ندان و كرێكارانی ئه‌و ناونده ماوه‌ی ٨ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن. ناڕازیان ده‌ڵێن: ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستیان ١٢ ملیۆن تمه‌ن بووه، به‌ڵام ڕێكخراوی زانیاری پزیشكی ته‌نیا چوار ملیۆنیان پێ ئه‌دات و ئه‌ویش ماوه‌ی ٨ مانگه په‌رداخت نه‌كراوه.