ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌فتان له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ئاست تاڵانكردنی مه‌عده‌نی زێڕی ناوچه‌كه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕێگه‌یان له كاری شیركه‌ته‌كانی چالاك له‌و مه‌عده‌نه گرت.
به‌وته‌ی ناڕازیان، شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به قه‌رارگای خاته‌مۆل ئه‌نبیای سپای پاسداران به شێوه‌ی ناستاندارد كانگای زێڕی ناوچه‌ی ته‌فتان تاڵان ده‌كه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی سوودێكی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێت، سپای پاسداران له هێزی كاری بوومی كه‌ڵك وه‌ر ناگرێت و ژێنگهیان پیس كردووه و ژیانی كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌كه‌شیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه. ناڕازیان ڕۆژی ڕابردوو ئامێره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زێڕیان له مهعدنهكه دوور خسته‌وه و ڕێگه‌یان له چالاكییه‌كانیان گرت، سه‌رۆك هۆزه‌كانی به‌لووچیش هۆشداریان دایه به‌رپرسانی ڕژیم كه ڕێگه ناده‌ن سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكی به‌لووچ تاڵان بكرێت.