ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، پێنج كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، دوو كه‌س له‌و پێنج كۆڵبه‌ره هیچ بارێكیان پێ نه‌بووه و له كاتی گه‌ڕانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. ناسناوی سێ كه‌س له كۆڵبه‌ران بریتیه له: “محه‌ممه‌د نزامی”، “ئاریه‌ن ڕه‌زاپور” و “ئارمان(پاشناو نادیار)” هه‌ر سێ خه‌ڵكی سه‌قز.