کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمان له‌ توركیا

خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمان له‌ توركیا 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣، موعه‌لیمانی توركیا پاش مانگرتنی سه‌راسه‌ری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆنتڕڵكردنی توندووتیژی و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشوو قوتابییه‌ك به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی له‌ موعه‌لمێك له‌ مه‌دره‌سه‌یێكی گه‌ڕه‌كی ئه‌یووب سۆڵتانی ئیستانبوول كرد و كوشتی. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ ملیۆنان موعلیم له‌ سه‌راسه‌ری توركیا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و ڕژانه سه‌ر شه‌قام. موعه‌لیمانی ناڕازی له‌ ئانكارا له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ و دروشمی “مه‌عه‌لیمان لێره‌ن، به‌رپرسانی حكوومه‌ت له‌ كوێن”یان به‌رز كرده‌وه‌.