ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بەناویی “سەید ئەیووب مووسەوی”، خەڵکی گوندی “میراوە”ی شنۆ لەلایەن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر كرا.
“سه‌ید ئه‌یووب مووسه‌وی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌و شارومه‌نده ساڵی ۹۷یش بۆ ماوەی ۵ ساڵ بە تۆمەتی هاوکاریی له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم دەستبەسەر و زیندانی كرابوو. شایانی باسه كه لە ڕۆژانی ڕابردودا ١٤ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کرابوون.